نوچە – العربیە
بەریتانیا بەرامبەر بە چالاککردنەوەی سانتریفیۆژەکانی ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
وەک یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری ئەمڕۆی ئێران، لە پەیوەندی لەگەڵ بەکارخستنی سانتریفیۆژەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە، بەریتانیا رایگەیاند “ئێران بەم بڕیارەی بێ هیوای کردین”.
هەر لەم بارەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: دەستپێکی هەنگاوی سێيەم لە لایەن ئێرانەوە بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوونی بە خاڵەکانی رێککەوتن، هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کەمکردنەوەی گرژیيەکانی لەگەڵ ئێران و ئەمەش بە تەواوی جێی نائومێدییە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، تەنها دوای چەند کاتژمێر لە بڕیاری ئێران ئەم هەڵوێستەی وەرگرت.
گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، وێڕای شیکردنەوەی وردەکاریيەکانی هەنگاوی سێيەم، رایگەیاند “تاران جاری لە بەرنامەیدا نییە بەربەست لەبەردەم چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، بەسەر کاروباری ئێران دروست بکات”.