نوچە: تایبەت
مەکتەبی سیاسی یەکێتی وادەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی دیاری کرد و ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی کردووە،
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو کادیرە پێشکەوتووەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەبارەی دیاری کردنی رۆژی کۆنگرەی حزبەکەی رایگەیاند: مەکتەبی سیاسی یەکێتی وادەی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی دیاری کرد و وەکو پێشنیار ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی، وا بڕياره پێشنیارەکەی مەکتەبی سیاسی پەسەند بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، مەکتەبی سیاسی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ رۆژی ٧-١٢-٢٠١٩ی وەکو ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەم دیاری کردووە.