نوچە-فارس
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، دەوڵەتی عێراق لە پڕچەککردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت.
فاتح الخزعلی، ئەندام پەرلەمانی عێراق جەختیش دەکاتەوە، کە هێرشەکانی سەر ئەم وڵاتە، رووی لە زیادبوونە و دەبی بەرەنگاریان ببینەوە.
بە گوتەی الخزعلی، دەوڵەتی عێراق لە پشتیوانیکردنی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبیت و بۆ ئەم مەبەستەش، لە پڕۆژەی یاسای بودجەی ٢٠٢٠ بودجەیەکی بۆ تەرخان دەکات.
ڕۆژی چوارشەممەی رابردووش، ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق لە سەر زاری ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری حەشدی شەعبی رایانگەیاند، کە سیستهمی بەرگری موشەکی بۆ ئەم رێکخراوە دابین دەکرێت.
بهڵام سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەم ههواڵهى ڕەتکردەوە.