نوچە-ئاژانسەکان
کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بە ئاماژەدان بە پەیوەندی تەلەفۆنی ئیمانۆێل ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئیران،لە بەیانێکدا جەخت دەکاتەوە، کە گفتوگۆکان لە سەر ئەم پرسە بەردەوام دەبێت.
ههردوو سهرۆكى فەرەنسا و ئەمریکا، لە درێژەی گفتوگۆکانی پێشووی خۆیاندا، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە سەر پرسی ئێران گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
ئەم خولە نوێیەی گفتوگۆکانی نێوان ماکرۆن و ترەمپ لە کاتێکدایە، کە تاران بە ئاراستەی کەمکردنەوەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی، رۆژی رابردوو سێيەمین هەنگاوی خۆی دەستپێکرد.
جاد دیێر، گوتەبێژی کۆشکی ئەلیزە، لە تویتێکدا ئاماژەی بە دوایین گفتوگۆی ماکرۆن و ترەمپ کردووە و دەڵێت سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە سەر بەردەوام بوونی گوشار و سزاکانی سەر تاران کردووتەوە.