هەڵوێستی هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی بارزانییەوە

0

نوچە

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت، بۆ سەردانکردنی سەرۆک بارزانی لە هەرێمی کوردستانن و دەیانەوێت پرسە گەرمەکانی ناوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ بکەن.

ئەمڕۆ (شەممە ٧-٩-٢٠١٩)، شاندێکی باڵای هەدەپە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پەرلەمانی کوردستان و چەند پارت و لایەنێکی ديكه‌ى سیاسی کۆببنەوە.

سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند: بۆ سەردانکردنی سەرۆک بارزانی لە هەرێمی کوردستانن و دەیانەوێت پرسە گەرمەکانی ناوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ بکەن. سەرۆک بارزانی سەرکردەیەکی گرنگ و پێشەنگە ئەو نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ سیاسەتی ناوچەکە گرنگە.

تەمەلی ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەوان دەیانەوێت ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت و هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی دەدەن. بۆ ئەمەش، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی گرنگ دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com