نوچەنێت
بەبۆنەی ١٠ی مەحەڕەمەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژێک پشووی راگەیاند.
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ٩-٩-٢٠١٩، بە بۆنەی ١٠ی موحەڕەمەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
بەپێی گێڕانەوە ئاینییەکان، ١٠ی مهحەڕەم رۆژی شەهیدکردنی ئیمام حوسێنە. کە له مەزهەبی شیعە بە مەراسیمی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە.