نوچە
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت ” دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانیی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، به واتای كۆتايیهاتنی حكومه‌تی عێراق دێت”.
سه‌در له تویته‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كاره، به خاڵی گۆڕانكاری داده‌نرێت له فه‌رمانڕه‌واییكردن له قانونه‌وه بۆ “ده‌وڵه‌تی ئاژاوه”.
سه‌در ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت رێكاری توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نه‌گرێته‌به‌ر، بێبه‌ری خۆم له حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نم”.
ئه‌مڕۆ مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئاماژه به دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی تایبه‌ت به حه‌شد ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا بهێنێت و یه‌كه‌م ده‌نگی ناڕه‌زاییش له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه.