ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٥-٩-٢٠١٩)کۆنگرە و پێشانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا لە هەولێر کرایەوە.
ئەم كۆنگره‌یه به گه‌وره‌ترين كۆڕبه‌ند و به يه‌كگه‌يشتنى زانكۆ و په‌يمانگا و قوتابخانەكان داده‌نرێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئامانج و ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بێت لەسەر ئاستی زانستی خوێندن و قوتابیان بباته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
ده‌یان كه‌سانی شاره‌زای پسپۆڕ له پێشه‌نگاكه‌دا به‌شداربوون، وه‌زیری خوێندنی باڵا باس له‌پلانی چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستی قوتابیان زياتر به‌زربكه‌نه‌وه دوای كۆتایی هاتنی خوێندن هه‌ركه‌سه و به‌پێی لێهاتوويی خۆی كاری بۆ بدۆزرێته‌وه.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین پانێلی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی خوێندن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه پێشكه‌شكرا، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی چه‌ند زانكۆيه‌كى بیانی به‌شداربوون بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می خوێندنی خۆیان به‌و كه‌سانه ئاشنا بكه‌ن، كه ئاره‌زووی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌م شێوه‌یه و به‌یه‌كگه‌یشتنی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی ناوخۆيی و بیانی، به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانرێت بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دانانی سیسته‌مێكی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی چالاك و ئاماده‌كراو بۆ پاشه‌ڕۆژی وڵات پێبگه‌یێنرێت.