نوچە-تایم
گۆڤاری تایم ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، پێدەچێت ئامادە نەبێ رێککەوتنی کۆتایی شاندی ئەمریکی و تاڵیبانی ئەفغانستان واژۆ بکات.
راپۆرتەکەی تایم، کە تایبەتە بەم بابەتە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە مایک پۆمپیۆ ئامادە نابیت ئەم رێککەوتنە واژۆ بکات، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ پابەندنەبوونی تاڵیبان و ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی، کە لە دوای رێککەوتنەکە دەستی پێکردووتەوە.
له چهند رۆژی ڕابردوو، تاڵیبان بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی کابۆل راگەیاند، کە بەو هۆیەوە دەیان کەس کوژران و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بە گوێرەی خاڵێکی رێککەوتنامهكه، دهبێ واشنتۆن بهشێك لە هێزەکانی خۆی لە سەر خاکی ئەفغانستان پاشەکشە پێ بکات.
شاندی تاڵیبان و واشنتۆن، لە ئەنجامی زنجیرە گفتوگۆیەک گەیشتن بەم رێککەوتنە.