نوچە-ڕۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ئێران، بۆ دەستپێکردنی قۆناخی سێیەمی کەمکردنەوەی رادەی پابەندبوونی بە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، هۆشداری دەداتە تاران.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: داوامان لە ئێران کردووە، کە پابەندی رێککەوتنەکە بێت و ئاماژەی نەرێنی نەنێرێت.
ئەمە دوای ئەوە دێت، کە حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، شەوی رابردوو رایگەیاند، کە قۆناخی سێیەم بۆ کەمکردنەوەی پابەندبوونیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەکەن، کە بە هەنگاوی سێیەم دەناسرێتەوە.
بە بڕیاری حەسەن رووحانی، ئەم هەنگاوە لە ڕۆژی هەینی واتە سبەی دەستپێدەکات.
ئێران، هەروەها دوو مانگی دیکە کاتی خستۆتە بەردەم لایەنە ئەوروپییەکان و رایگەیاندووە، تەنها لە ئەگەری پابەندوونی لایەنەکانی دیکە، تاران لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە دەمێنێتەوە.