چاودێرێکی سیاسی: دەبێ هەرێم بە وریاییەوە مامەڵە بکات

0

نوچە: تایبەت

چاودێرێکی سیاسی کورد رایدەگەیێنێت، لە ئەگەری روودانی شەڕی بەرەی ئێران و ئەمریکا لە عێراق، بەغدا دەکەوێتە بەرەی ئێرانەوە زیانی زۆری بەر دەکەوێت. دەشڵێت ” دەبێ هەرێمی کوردستان بە وریایەوە مامەڵە بکات”.

بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر گروپ و میلیشیای چەکداری بەستراوە بە ئێران و زاڵ نەبوونی حکومەتی عێراق بە سەر ئەو گروپانەدا، عێراقیان تا لێواری داڕووخان بردووە، بە تایبەت لە ململانێ و لە ئەگەری شەڕی بەرەی ئێران و ئەمریکا، زیانمەندی یەکەم عێراق دەبێت، ئەگەر لە پێکدادانەکان لەسەر خاکی عێراق روو بدات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی کورد، لەبارەی ئەگەری روودانەی شەڕی ناوچەیی لە عێراق و زیانەکانی بۆ هەرێم، رایگەیاند: لە ئەگەری روودانی شەڕی بەرەی ئێران و ئەمریکا لە عێراق، جگە لە هەرێم، عێراقی عەرەبی، کە شیعە تێیدا باڵادەستە، راستەوخۆ دەبێتە بە شێکە لە شەڕەکە و دەبێتە باڵێک لە بەرەی ئێرانی، کە ئەمەش بە زیانی عێراق کۆتایی پێدێت.

حەسەن بارام دەشڵێت، ئەوەى بە نیسبەت هەرێمی کوردستانەوەیە، ئەوەیە کە ئایا سەرکردایەتی سیاسی کورد لەکاتی روودانی شەڕ باشتر وایە خۆی بەدوور بگرێت لە هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازی و بە وشیارییەوە مامەڵە بکات، ئەگەرچی لە روودانی شەڕی گەورەی لەو جۆرە زۆر زەحمەتە بێلایەنی و پشکی ئەو ئاگرە بەر هەرێم نەکەوێت، بەڵام بێگومان ئەو دۆخە بتەقێتەوە عێراق زیانی زۆری بەر دەکەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com