بەغدا لە بارەی بنکە سەربازییەکانی ئێران روونکردنەوە دەدات

0

نوچە-بغداد الیوم

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق جەخت دەکاتەوە، لەبارەى کردنەوەی بنکەی سەربازی لە لایەن ئێرانەوە لە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە و سوریا، دوورە لە راستی.

گوتەبیژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، راپۆرت و هەواڵی ئاژانسەکانی ئەمریکی و ئیسرائیلی، لە پەیوەندی لەگەڵ کردنەوەی بنکەی سەربازی لە لایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە.

فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق راشیگەیاندووە، ئێمە بە رێگەی پێگە و ئاژانسەکانی ئسرائیلی، ئەو هەواڵانەمان وەرگرتووە، لە کاتێدا ئێران لە سەر سنوورە هاوبەشەکانی سوریا لەگەڵ عێراق، هیچ بنکەیەکی سەربازی نەکردووتەوە.

ئەمە لە کاتیکدایە، کە پێشتر کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا و ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیلی، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاسمانی، بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە ئێران لە نزیک سنووری هاوبەشی عێراق و سوریا، بنکەیەکی سەربازی کردۆتەوە و بە هەزاران کەس لە هێزەکانی خۆی تێدا جێگیر کردووە.

ڕاپۆرتەکەی فۆکس نیوز جەختی کردبووەوە، ئەم بنکەیەی ئێران، ناوی سەربازگەی ئیمام عەلییەوە و پڕۆژەی کردنەوەی سەربازگەکەش، راستەوخۆ لە لایەن سوپای قودسی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هاوکات پێگەی ئیسرائیل هیوم رایگەیاندووە، ئەم بنکە سەربازیە بەم زووانە دەکرێتەوە و رەنگە رادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com