نوچە – نیۆیۆرک تایمز
رۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز، لە راپۆرتێکدا وردەکاری ئەو گوشارانەی سەر ئێران دەخاتەڕوو، کە لە لایەن واشنتۆنەوە دەخرێتە سەری.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمز، ئامانجی ئەم گوشارانە، شەڕ لە دژی ئێرانە و بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە سەر ئێران بەردەوامە.
رۆژنامەکە نووسیویەتی: لە مانگی جولای ٢٠١٧، کۆشکی سپی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، لە دوو رییانێکدا بوو، دواییش دۆناڵد ترەمپ، خۆی یەکلاکردەوە و یەکلایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە؛رێککەوتنێک، کە بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا مەترسیدار بوو.
رۆژنامەکە لە درێژەی راپۆرتەکەی دەڵێت، لێرەوە بوو، کە گوشارەکان بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، کە دوائامانجی دەستپێکردنی شەڕە لەگەڵ ئێران.