هێرش کرایە سەر حەشد و سوپای عێراق

0

نوچه‌: ئاژانسەکان

داعش لە باشووری تکریت، لە هێرشێکیدا پێنج سەربازی سوپا و چەکداری حەشدی شەعبی کوشت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەددین ئاشکرای کردووە، لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر پێگەیەکی سوپا و حەشدی شەعبی لە ناوچەی مکێشیفە لە باشووری تکریت، پێنج سەرباز و چەکداری حەشد کوژران.

لە ناوچەیەکی نزیک شارۆچکەی شارەبان سەر بە پارێزگای دیالەش، بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو، سێ بۆمبی دیکەش پوچەڵکرانەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەڕاست، بڕیاریدا هێزی ئەمنی و سەربازی زیاتر رەوانەی هەر چوار پارێزگای بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانیە بکرێت و پلانێکی تۆکمە بۆ پاراستنی ئاسایشی رێورەەسمەکانی یادکردنەوەی عاشورا دابنرێت، کە ساڵانە لە ١٠ی مانگی موحەڕەم، یادی ئیمام حوسەینی کوڕی عەلی ئەبو تالیب دەکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com