هەسەدە هێزەکانی دەکشێنێتەوە

0

نوچە-ڕاشاتودەی

گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، بە ئاراستەی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ دانانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، ئەم هێزانە بەم زووانە ژمارەیەک لە بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ دەکەن.

مستەفا باڵی، بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە، لە تویتێکدا نووسیویەتی، کە بەم زووانە کشانەوەی هێزەکانیان لە چەند ناوچەیەک دەخەنە بواری جێبەجیکردنەوە.

بە گوتەی چەند سەرچاوەیەک، پێدەچێ هەسەدە هێزەکانی خۆی لە شارەکانی تەل ئەبیز و راس العین بکشێنێتەوە.

لە پەیامە تویتەریەکەیدا، بالی دەڵێت، ئەم هەنگاوەیان بە ئاراستەی رێککەوتنی واشنتۆن و ئەنقەرەیە، بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام و کەمکردنەوەی گرژییەکانە، لە سەر سنوورەکانی سووریا و تورکیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com