ئەفغانستان بە رێککەوتنی ئاشتی گەشبین نییە

0

نوچە – ئاژانسەکان

وڵاتى ئەفغانستان دەڵێت، ناتوانێت سەبارەت بە رەشنووسی رێککەوتنی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا گەشبین بێت

بە گوتەی بەرپرسانی ئیدارەی ئەفغانستان، ئەوان نیگەرانی دەرهاویشتە و دەرئەنجامە چاوەڕەواننەکراوەکانی ئەم رێککەوتنەن و دەبێ ئەم نیگەرانیانە بڕەویننەوە.

رەشنووسی رێککەوتنی واشنتۆن و تاڵیبان، رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە لایەن زەڵمای خەلیلزاد، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان، رادەستی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کرا.

ئەفغانستان دەڵێت، هەندێک لە خاڵ و بڕگەکانی ئەم رێککەوتنە، مەترسی بۆ دواڕۆژى وڵاتەکەى بە دواوە دەبێت و دەبی هەوڵی بدرێت، کە هەموار بکرێن.

گوتەبیژی ئەشرەف غەنی، خوازیاری شەفافییەتی هەر چی زیاتره‌ لە روونکردنەوە خاڵەکانی ئەم رێککەوتنە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com