نوچە – ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بە دووری دەزانن لەم یەک دوو رۆژە لەگەڵ لایەنی ئەوروپی بگەنە ریککەوتن، هەر بۆیە هەنگاوی سێهەم رادەگەینن، کە بریتیە لە کەمکردنەوەی زیاتری رادەی پابەندبوونی ئەم وڵاتە بە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی.
هاوکات جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گوشارەکانی ئەمریکا و بەکارهێنانی کارتی ئابووری لە سەر ئێران، بە رادەیەک توندە، کە پێدەچی زیان بە باری دارایی خودی ئەمریکا بگەیێنێت.
لە لایەکی دیکەوە پەرویز ئیسمائیلی، جێگری نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئهستەمە بگەنە ریککەوتن، هەر بۆیە ئێران ئامادەیە دوو مانگی دیکە کات بداتە لایەنی ئەوروپی، تاکو پابەندبوونیان بە رێککەوتنی ئەتۆمی بە کردەوە بسەلمێنن.