نوچە-المعلومە
هاوپەیمانی فەتح، سەبارەت بە پلانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دژ بە هێزەکانی حەشدی شەعبی هۆشداری دەدات.
عبدالامیر المیاحی، نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە، کە هەرێمی ئاسمانی عێراق، بۆتە شوێنی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشێلکردنی سەروەری عێراق.
ئاژانسی هەواڵی المعلومە، لە سەر زاری ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، کە ئەمریکا و ئسیرائیل گوشار دەخەنە سەر عادل عەبدولمەهدی، تاکو هەوڵەکانی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بخاتەگەڕ.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح، ئەمریکا و ئیسرائیل جەخت دەکەنە سەر کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی حەشدی شەعبی.