نوچە: تایبەت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵای یاسای له دژی به‌ندێكی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆمار ده‌كات.
بڕیاره رۆژی ١ی ئه‌پریڵی ٢٠٢٠، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ئاواره‌كان ده‌بێته بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و له‌وێ به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە هێشتا هه‌زاران خێزانی سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار له سنووری هه‌رێمی كوردستان و له كه‌مپه‌كانن و ناتوانن بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
لە لێدوانیكی تایبەت بە نوچە، جوان یونس رۆژبەیانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی سکاڵایان لەدژی بەندێکی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، رایگەیاند: په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵای یاسای له دژی به‌ندێكی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆمار ده‌كات و سكاڵاكه‌ش له دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار ده‌كه‌ین.
جوان رۆژبەیانی دەشڵێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه و پارێزه‌رێكی په‌رله‌مان راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە به‌شێكی هاوڵاتیانی كورد له كه‌ركوك و موسڵ ئاواره‌ن و ناوچه‌كانیان له ره‌وشێكی ناهه‌مواردایه و ناتوانن بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه و به‌و پێیه بێت، مافی ده‌نگدانیان ده‌فه‌وتێت.