نوچە
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق ئاشکرای دەکات، به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی توانراوه داواكراوێك به مادده‌ی تیرۆر ده‌ستگیر بكرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، رایگەیاند “مه‌فره‌زه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، داواكراوێكی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیركردووه”.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئه‌و داواكراوه له پارێزگای دیاله‌وه رایكردبووه سلێمانی و به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (٤)ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌ستگیركردنه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری عێراق بووه.