نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری دارایی فەرەنسا، رۆژی سێشەممە ٣ی سێپتەمبەر، سەردانی ئەمریکای كرد.
برونو لومیر، وەزیری دارایی فەرەنسا، سەبارەت بە پرسی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات و دۆسیەی ئەم ڵاتە دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.
پێشبینی دەکرێ، ئیدارەی ئەمریکا هەڵوێستی فەرمی خۆی سەبارەت بە پێشنیاری فەرەنسا بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەگهڵ ئێران بە لومیر رابگەیەنێ.
ئاژانسەکانی هەواڵی رۆژئاوا دەڵێن “فەرەنسا بەرامبەر بە فرۆشتنی نەوت بە شێوەی کاتی و کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، پێشنیاری دانوستاندنی ئێران و ئەمریکای رادەستی تاران کردووە.