هاوردەی بەرووبوم سنووردار دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەزارەتی کشتوکاڵ رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری کردن لە هاوردەی بەرووبومی دەرەکی گرتووەتەبەر. 

لە ماوەی رابردوو، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە جووتیاران بەرووبومەکانیان فڕێدەدەن و دەیڕژن، ئەوەش وەک ناڕەزایەتی لەبەرامبەر ئەوەی کاڵاکانیان لە بازاردا نرخێکی زۆر کەمدەکات و توشی زیان بوون؛ کە هۆکارەکەشی بۆ هاوردەی بەرووبوومی دەرکی دەگەڕێننەوە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ساغکردنەوەی بەرووبوومی ناوخۆیی، رایگەیاند “وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە بە رێگری کردن لە هاوردەی ئەو بەرووبوومە دەرەکیانەی، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەم هەنگاوەی وەزارەتیش لە پێناو بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستاندایە؛ بۆ ئەوەی بەرووبومەکانیان بە نرخێکی گونجاو ساغبکەنەوە”.  

ئەندامەکەی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە، رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرکردن لەهاوردەی بەرووبوومی دەرکی گیراوەتەبەر، هاوکات داوا لە جووتیارانی هەرێم دەکەین بەرووبوومەکانیان بە نرخی گونجاو لە بازاڕ بفرۆشن.                                         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com