نوچە
كۆچه‌ر بیركار، زانای كورد له بواری بیركاری، له‌لایه‌ن گۆڤارێكی به‌ریتانیه‌وه، به یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا.
گۆڤاری پرۆسپێكت، ساڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان، ٥٠ بیرمه‌ند ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش گۆڤاره‌كه، كۆچه‌ر بیركاری له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و ٥٠ بیرمه‌نده كاریگه‌ره‌ی جیهان داناوه.
گۆڤاره‌كه له باسی ده‌ستنیشانكردنی بیركاردا نووسیویه‌تی “له نێو ئه‌و ٥٠ بیرمه‌نده‌ی گۆڤاره‌كه ده‌ستنیشانیكردبوون، ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌نگیان به كۆچه‌ر بیركار داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان بكرێت”.
كۆچه‌ر بیركار، له ساڵی ٢٠١٨، به‌رزترین خه‌ڵاتی له بواری بیركاریدا پێ به‌خشرا، كه خه‌ڵاتی فیڵدزه، دواتریش بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشرا.

بیركار، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانە و له ساڵی ٢٠٠٠ وه‌ك په‌نابه‌ر رووی كردووه‌ته وڵاتی به‌ریتانیا.