فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا تێکشکا

0

نوچە – سپۆرتنیک

ئەمڕۆ (سێشەممە ٣ی سێپتەمبەر) فڕۆکەیەکی شەڕکەری رووسی، لە جۆری سیخۆ ٣٥ تێکشکا.

ئەم فڕۆکە جەنگیە لە هەرێمی ئاسمانی ستاڤروپولی رووسیا تێکشکاوە و لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتەش هەواڵەکەی پشتڕاست کرایەوە.

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێن، ئەم فڕۆکەیە هەڵگری هیچ جۆرە مادەیەکی تەقینەوە و چەک نەبووە.

تاکو ئێستا چارەنووسی دوو فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە، ناڕوونە و زانیاری زیاتر سەبارەت بەم ڕووداوە بلاو نەبۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com