نوچە – جیرۆزالم پۆست
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بە بەشداری راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە و رووسیا و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵیە، تایبەت دەبێت بە پرسی ئێران و هەڕەشەکانی و لە شاری ئۆرشەلیم بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیشی کردووتەوە، کە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و سیاسەتەکانی بەکاری دەبەن.
لە ماوەی رابردووشدا راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی ئەم سێ وڵاتە، لە ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
