ئیسرائیل لە بارەی هێرشەکانی لە عێراق روونکردنەوە دەدات

0

نوچە-یەدیعوت

بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل، بە رۆژنامەی یەدیعوتی گوتووە، کە لە بابەتی هێرشەکانی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە بۆ سەر هاوپەیمانان و بەرژەوەندیەکانی ئێران لە عێراق، هەماهەنگی تەواو لە  نێوان تەل ئەبیب و واشنتۆن بوونی هەیە.

لە وەڵامی پرسیاڕیک لەبارەی هەماهەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەم هێرشانە، کە کراونەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەم بەرپرسە سەربازیە دەڵێت: تەل ئەبیب و واشنتۆن، رۆژانە لە هەماهەنگیدان؛ بە تایبەت لە ئاستی نێودەوڵەتی و بواری ئەمنیدا.

جێی  ئاماژەیە، لە ماوەی رابڕدوودا زنجیرە هێرشێکی بەردەوام کرایە سەر بنکە و بارەگا و جبەخانەکانی حەشدی شەعبی و بەو هۆیەوە ژمارەیک لە میلیشاکانی ئەم رێکخراوە و هەروەها ژمارەیەک راوێژکاری سەربازی ئێرانی کوژران.

ئیسرائیل ناڕاستەخوۆ بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشانە راگەیاندووە و، تەنانەت لە لایەن بەرپرسانی ئەمنی و بەرگری عێراقەوە تۆمەتبار کراوە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com