تورکیا: سەرکردەیەکی پەکەکە کوژرا

0

نوچە: ئاژانسەکان

میدیای تورکیا کوژرانی سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە خواکورک راگەیاند و دەڵێت “ناوی لە لیستی تیرۆردا هەبووە”.

سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ماوەیەکە بۆردوومانەکانی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕکردووەتەوە و ئەمساڵیش لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا چەند بەرپرس و سەرکردەی پەکەکە بەهۆی بۆردوومانی تورکیا لە سنووری باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

میدیای فەرمی تورکیا ناوی سەرکردەکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت “ئەو سەرکردە ناوی نەدیم کەرکوڵەکە و بە “کاوە گەرزەن” ناسراوە، دەستێکی باڵای لە پەروەردەکردن و راهێنان بە چەندین گەریلای پەکەکە هەبووە”.

لە راگەیێندراوەکەی میدیای فەرمی تورکیادا هاتووە، ئەو سەرکردەی پەکەکە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەی خواکورک لە باشووری کوردستان کوژراوە و پێنج گەریلای دیکەش لەگەڵ ئەودا گیانیان لەدەستداوە.

وەک میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەو سەرکردەیەی پەکەکە، ناوی لە لیستی تیرۆری تورکیادا هاتبوو. هەروەها بەرپرسی دەڤەری حەفتانین بووە لە سنووری زاخۆ.

نەدیم کەرکوڵەک ناسراوە بە کاوە گەرزەن و خەڵكی شاری ئیلێهـی باکووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە کردووە.

هەروەها پەکەکە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو سەرکردەیە بڵاونەکردووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com