نوچە – ئاژانسەکان
ژمارەی کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان، لە ١٣٠ کەس تێپەڕی.
ئەم تەقینەوەیە، لە ئەنجامی هێرشێکی تاڵیبان روویدا و بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە راگەیاندووە.
تەقینەوەکە لە نزیک گرین ڤیلیج بووە، لە ناحیەی نۆهەمی کابۆل روویداوە و نووسینگە و بنکەی زۆریەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و نوێنەرایەتیە سیاسی و دیپلۆماسیەکان، لەم ناوچەیە هەڵکەوتووە.
گوتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان دەڵێت، بە تێکڕای کوژراوەکان خەڵکی مەدەنی بوون.
ئەم تەقینەوە تەنها چەند کاتژمێر دوای دیداری نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەفغانستان روویدا.