ئەمریکا لە چەند بنکەیەک دەکشێتەوە

0

نوچە – هەواڵدەریی فەڕەنسا

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی سێبتەمبەر رایگەیاند، ئەمریکا بە شێوەی مەرجدار و بە گوێرەی رێککەوتنی لەگەڵ تاڵیبان، هێزەکانی لە پێنج بنکەی سەربازی دەکشێنێتەوە.

زەڵمای خەلیلزاد، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کارووباری ئەفغانستان، رۆژی رابردوو رەشنووسی رێککەوتنی شاندی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان رادەستی سەرۆککۆماری ئەفغانستان کرد.

گوتەبێژی سەرۆککۆماری ئەفغانستان، وەک کاردانەوەی بەرانبەر بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هیوای خواستووە، ئەم بڕیارەی ئەمریکا ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژیەکان لەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com