دوایین زانیاری لەبارەی وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری

0

نوچە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی پێشینەی هاوسەرگیری بڵاوکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا لەبارەی ئەو هاوڵاتییانەوە، کە پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن روونکردنەوە دەدات.

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەیدا، کە ئاراستەی سەرجەم گەنجینەکانی کردووە، تێیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو هاوڵاتییانەی پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و دواتر دامەزراون یان دادەمەزرێن بڕی پێشینەی ماوەیان، کە پێش دامەزراندنیشیان بێت دەخرێتە سەر موچەکەیان و بەپێی هەردوو رێنمای دارایی ژمارە ١٥ ساڵی ٢٠١٦ و ٥ی ساڵی ٢٠١٨ وەرگرتنەوەیان دوا دەخرێت تا دەرچوونی رێنمایی نوێ.

دەقی رێنماییەکە:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com