رەشنووسی رێککەوتنی ئاشتی ئامادە کرا

0

نوچە – یۆرۆ نیوز

زەڵمای خەلیلزاد، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان، ئەمڕۆ (دووشەممە ٢ی سێپتەمبەر) لەگەڵ ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

بە گوێرەی لێدانی بەرپرسانی ئەفغانی، خەلیلزاد لە میانی دیداری لەگەڵ ئەشرەف غەنی، رەشنووسی رێککەوتنی ئەمریکا و رێکخراوی تاڵیبانی رادەستی ناوبراو کرد.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەفغانی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، لە دوو رۆژی داهاتوودا رای خۆی سەبارەت بەم رەشنووسە رادەستی لایەنی ئەمریکی دەکات.

زەڵمای خەلیلزاد، لە تویتێکدا نووسیویەتی “لە سەروبەندی رێککەوتنی کۆتایین لەگەڵ تاڵیبان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com