نەوزاد عەلی- سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، کە لەگەڵ ژمارەیەک زانکۆی ئەهلی قسەمان کردووە، بۆ ئەوەی نرخی کرێی خوێندن کەم بکەنەوە.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك زانكۆ و په‌یمانگای ئه‌هلی هه‌یه، له چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ئه‌و كێشانه‌ی به‌رۆكی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی گرت. بەگوێرەی زانیارییەکان، ژماره‌ی خوێندكارانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش رووی له كه‌م بوونەوە كردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شەمۆل ئەشین تەها، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان، رایگەیاند “لیژنه‌كه‌مان لە پەرلەمان له‌گه‌ڵ ژمارەیەک زانكۆ و پەیمانگای ئه‌هلی لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی كرێی خوێندن بۆ ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) كه‌مبكه‌نه‌وە. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک زانکۆی ئەهلی خۆیان دەستپێشخەرییان کردووە، کە کرێی خوێندن کەم بکەنەوە”.
ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمان، گوتیشی “لە بەرنامەمان دایە، کە لیژنەیەک پێکبهێنین بۆ سەردانی هەموو زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، بۆ ئەوەی داوابکەین کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان و ئێواران کەم بکرێتەوە بەتایبەتی زانکۆ ئەهلییەکان”.
سەبارەت بە کرێی خوێندنی سیستەمی پارالێڵ لە زانکۆ حکومییەکان، شەمۆل ئەشین دەڵێت “کرێی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان جیاوازییەکی زۆری تێدایە و لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر جیاوازە؛ گفتوگۆمان لەسەر کردووە، کە پێویستە رێکبخرێنەوە”.