دەیان کۆمپانیای بیانی لە عێراق تۆمەتی هەواڵگرییان لە سەرە

0

نوچە – سومریە نیوز

سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق باس لە بوونی زیاتر لە ٤٠ کۆمپانیای بیانی دەکەن، کە تۆمەتی کاری هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیارییان لە سەرە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنیەکان، جارێکی دیکە کەیسی زیاتر لە ٤٠ کۆمپانیای سیکوێریتی لە عێراق وەگەڕخراوەتەوە، کە بە تێکڕایان لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە رێگەپێدراون.

بابەتی هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری لە دامودەزگاکانی عێراقی و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری عێراق، بەشێک لەو تۆمەتانەن، کە خراونەتە پاڵ ئەم کۆمپانیایانە.

سەرچاوە ئەمنیەکان باس لەوە دەکەن، کە گوشار خراوەتە سەر دەوڵەتی عێراق، تاکو مۆڵەتی کارکردنیان لێ وەربگیرێتەوە.

سەرچاوەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە بەشێک لە کاروباری کۆمپانیا بیانییەکان، پەیوەندی هەیە بە ئاسایشی شاندەکانی بیانی و بە گوێرەی رێککەوتنێک، کە لەگەڵیان واژۆ کراوە، دەستیان ئاوڵایە.

تاکو ئێستا، بەشێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەم کۆمپانیانە نەکراوە و وەک سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن، بەتەواوەتی لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراقدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com