رۆشنبیری سلێمانی هۆشداری دەداتە هونەرمەندان

0

نوچە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی رایدەگەیێنێت، ژمارەیەك ھونەرمەند بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری پارەیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ كارێكیان بەو پارە ئەنجام نەداوە، دەشڵێت “ئەگەر لەماوەی مانگێك روونكردنەوە لەوبارەوە نەدەن رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرینەبەر”.

لە نووسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە “ئاگاداری سەرجەم ئەو ھونەرمەندانە دەكەین كە سودمەند بوون لە منحەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری لە بوارەكەی خۆیدا، بەڵام تائێستا بەرھەمەكانیان تۆمار نەكردووە یان ئەنجام نەداوە، لە دوای دەرچوونی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی یەك مانگ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن، لە ھۆكاری ئەنجام نەدان یان دواكەوتنیان زانیاریمان بدەنێ، بەپێچەوانەوە لە رێگەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ھەنگاوی یاسایی دەگرینەبەر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com