نوچە
پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٧ لایەنەکان رێککەوتن.
ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە، كە پێنج ساڵە نەتوانراوە پێكبھێنرێت، كورسییەكانی بەمشێوەیە یەكێتی ٦ كورسی، گۆڕان ٥ كورسی، یەكگرتووی ئیسلامی ٤ كورسی، پارتی ٣ كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی ٣ كورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی ٢ كورسی، سوشیالیست و حزبی شیوعی ١ كورسی و كاكەییەكان ١ كورسی.
ئەمڕۆ (دووشەممە ٢-٩-٢٠١٩) دوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: لایەنەکان رێککەوتن و لیژنەیەک بۆ پرسی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت.
پارێزگاری هەڵەبجە راشیگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٧، پۆستەکان دابەش دەکرێن، جگە لە هەندێک پۆست، کە لە کۆبوونەوەی داهاتوو یەکلا دەکرێنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ دراوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان.