ئێران: دەکشێینەوە

0

نوچە – ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە لێدوانیکی هەڕەشەئامێزدا گوتی، تاران ئامادەیە قۆناغی سێیەمی کەمکردنەوەی رادەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی، بخاتە بواری جێبەجیکردنەوە.

بەگوتەی سەید عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسیەکان نەگاتە ئەنجامی دڵخوازی ئەوان، هەنگاوی سێهەم دەنێن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت: هاوکات لەگەڵ دەرفەتێک، کە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ رەخسادوومانە، پلانی سێیەممان بۆ کەمکردنەوەی رادەی پابەندبوونمان بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەیە.

بە گوتەی موسەوی، هەنگاوی سێیەم، لە هەنگاوی یەکەم و دووەم پتەوترە، تاکو پارسەنگییەک لە نێوان مافەکانی ئێران و ئەرکەکانی تاران بێتە ئاراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com