لە بارەی شەڕێکی ناوچەیی هۆشداری دەدرێت

0

نوچە – رۆیتەرز

ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی هۆشداری دەدات.

ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، داوا لە دوولایەن دەکات، کە پشوودرێژ بن و پابەندی خاڵەکانی رێککەوتنی ئاشتی ٢٠٠٦ بن.

دوجاریک، لە سەر زاری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری دەدات و دەڵێت “نیگەرانی دۆخەکەین و دەبێ هێزەکانی دوولایەن بە وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ هێڵی شین (سنووری لوبنان و ئیسرائیل) بکەن و پابەندی خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەستی ساڵى ٢٠٠٦ بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com