نوچە-سکای نیوز
کەناڵی سکای نیوز، لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕەوانەی کەنداو دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی سێپتەمبەر، سکای نیوز رایگەیاند: دوابەدوای قەیرانی پێکهاتوو لە نێوان بەریتانیا و ئێران، ئەم وڵاتە پرسی ناردنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوان بۆ کەنداو تاوتوێ دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە جەخت دەکاتەوە، کە ڕەوانەکردنی ئەم فڕۆکانە، بە هۆی کێشە و گرژییەکانی نێوان ئێران و بەریتانیایە و بەرەنگاری هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەبێتەوە، کە ببێتە مەترسی لە سەر بەرژەوەندییەکانیان.