دوایین زانیاری لەبارەی ئەو ژنه‌ی لەنزیک دادگای هەولێر کوژرا

0

نوچە: کوردستان ٢٤

لە نزیك دادگای ھەولێر، ئافرەتێك لەلایەن ھاوژینەكەیەوە كوژرا و بكوژه‌كه‌ ده‌ڵێت “نەمتوانی خۆم بگرم و لە نزیك دادگا كوشتم”.

دوێنێ (یەکشەممە ١-٩-٢٠١٩) لە نزیك دادگای ھەولێر، ئافرەتێك لەلایەن ھاوژینەكەیەوە كوژرا، لەكاتێكدا خەریكی مامەڵەی یاساییبوون بۆ ئەوەی لەیەكتر جیاببنەوە، بكوژەكە دوای رووداوەكە راستەوخۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا. بكوژه‌كه‌ ده‌شڵێت: “نەمتوانی خۆم بگرم و لە نزیك دادگا كوشتم”.

بكوژ ھۆكاری كوشتنەكە بۆ رووداوێكی ساڵی ٢٠١٨ دەگەڕێنێتەوە، كە بەھۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوانیان تێكدەچێت، ئافرەتەكە دەستگیردەكرێت.

وێنەی ئەو ژنەی لە نزیک دادگا بە دەست هاوژینەکەی کوژرا
شوێنی کوشتنی ژنەکە

بكوژەكە، ھاوكات ئامۆزاشیەتی، ماوەیەكە ھاتووچۆی دادگا دەكەن، دەیانویست لەیەك جیاببنەوە، لە چوارەم دانیشتنی دادگا پیاوەكە ئامادە نابێت، بەوھۆیەوە ئافرەتەكە لەگەڵ برایەكی خۆی دەگەڕێنەوە لای گەراجەكەی تەنیشت باڵەخانەی دادگا، ئا لەو كاتەدا ھاوسەرەكەی لێی نزیك دەبێتەوە و شەش گوللـەی لێدەدات.

بكوژ و ھاوسەری ئافرەتەكە، ھۆكاری كوشتنەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ رووداوێكی ٢٠١٨، كاتێك ئافرەتەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ پیاوەكەی خۆی تووشی كێشە دەبێت، بەوھۆیەوە ئافرەتەكە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت و بەند دەكرێت، دوای ھاتنەدەرەوەی ھاوژینەكەی لە زیندان، خەریكی جیابوونەوە دەبن، بەڵام بەر لەوەی بگەنە دوا بڕیاری دادگا لەسەر جیابوونەوە، پیاوەكە ھاوژینەكەی دەكوژێت. دواتر بكوژەكە بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە.

شایانی باسە، ئەم ژن و مێردە، ماوەی حەوت ساڵ ھاوژینی یەكتر بوون و منداڵیشیان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com