رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، رێژەی هەناردەی نەوتی خاوی ئەم وڵاتە لە مانگی ئەگۆست گەیشتۆتە سێ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

وەزارەتی نەوتی عێراق، لەم بارەوە دەڵێت: هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە، لە سێ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار بەرمیل لە مانگەکانی پێشوو گەیشتۆتە سێ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار بەرمیل.

بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی نەوتی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوو ئەم رێژەیە تا دەهەزار بەرمیل بەرزتر بێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت، نێونجی نرخی فرۆشی نەوتی لە مانگی ئاگۆست ٥٦ دۆلار و ٧٧ سنت بووە و هەر لەم مانگەدا شەش ملیار و ٣٤١ هەزار دۆلار داهاتی هەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com