نوچە – یۆرۆ نیوز
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی هاوپەیمانی ئیسلامی، کە سعوودیە سەرکردایەتی دەکات، دەیان بەندکراو گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە حوسییەکانی یەمەن، بە یۆرۆنیوزی گوتووە، لە ئەنجامی هێرشی هاوپەیمانی ئیسلامی بۆ سەر زیندانی زەمار ٦٠ بەندکراو کوژراون.
بە گوتەی وەزیری تەندروستی حوسییەکان، تاکو ئێستا ٦٠ بەندکراوی زیندانی ئەم شارە کوژراون و پێدەچێ رێژەی کوژراوەکان بەرزبێتەوە.
شایەتحاڵان بە یۆرۆ نیوزیان گوتووە “شەش جار هێرشی ئاسمانی کراوەەتە سەر بنکە و جبەخانەکانی حوسییەکانی یەمەن”.
تاکو ئیستا، هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئەم هێرشەی بڵاو نەکردۆتەوە.
رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، بەردەوام سەبارەت بە هێرشی حوسییەکان و هاوپەیمانی ئیسلامی بۆ سەر شوێنە مەدەنیەکان هۆشداری دەدەن.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوسییەکانی یەمەن، کە راستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پەلاماری کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەکانی سعوودیەیان داوە.