رووسیا لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

رووسیا دەڵێت هێرشەکانی رۆژی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر ئێدلیب و شوێنی جێگیربوونی تۆڕی قاعیدە، زیان بە پرۆسەی ئاگربەست لە ناوچەکە دەگەیێنێت.

مۆسکۆ وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر ئەمریکا، راشیگەیاندووە “ئەم هێرشانەی سەر تۆڕی قاعیدە، پرۆسەی ئاشتی لە سووریا دەخاتە مەترسییەوە”.

وەزارەتی بەرگری رووسیا، لەم بارەوە رایگەیاند، کردەوەی لەمشێوەیە ئاشتی و ئاگربەستی لایەنەکانی سووریا دەخاتە مەترسییەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە بەیانێکی فەرمیدا رایگەیاند، بنکە و بارەگاکانی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە لە باکوورى پارێزگای ئێدلیبی سووریا، کردۆتەوە ئامانج.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆن، لە ئەنجامی ئەم هێرشە، چەندین سەرکردەی تۆڕی قاعیدە کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com