پیاوێک لە پێش دادگای هەولێر هاوسەرەکەی دەکوژێت

0

نوچە

ئەمڕۆ (یەکشەممە ١-٩-٢٠١٩)، پیاوێك لە نزیك دادگای ھەولێر دوای هاتنەدەرەوەیان لەگەڵ ژنەکەی لە دادگاکە هاوسەرەکەی خۆی بە چەک دەكوژێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو ھاوژینە ماوەیەكە كێشە لەنێوانیاندا ھەبووە و ئەمڕۆش بە مەبەستی جیابوونەوە لە یەكتر سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی ھەولێریان كردووە، لە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل لە نزیك دادگا، پیاوەكە شەش گولـلەی لە هاوسەرەکەی داوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

هەروەها “ئەو دوو کەسە بە مەبەستی جیابوونەوە چەند جارێك سەردانی دادگایان كردووە، بەڵام ھێشتا دۆسیەكەیان كۆتایی نەھاتبوو”.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای رووداوەكە بكوژەكە لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس دەستگیركراوە، تەرمی ئافرەتەكەش رەوانەی پزیشكی دادی ھەولێر راوە. لەبارەی رووداوەکەش پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com