نوچە
هه‌ریه‌ك له گوته‌بێژانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیان خسته‌ڕوو.
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پرسی هه‌ڵبژاردن و كه‌ركوك و ره‌وشی ئه‌و ناوچانه له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوتوێ كران.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، له به‌رده‌مماندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه، بۆ تاوتوێكردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان.
هەروەها ئاراس وه‌لی، ئه‌ندامی شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگه‌یاند: كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان لێی سوودمه‌ند بن.
ئاراس وه‌لی گوتیشی، هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێمه و یه‌كێتی و پارتیش به زووترین كات بكرێت.