نوچە-ئیلنا
نوێنەری هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، داوا لە سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە دەکات، چەند شاندێکی سەربازی رەوانەی وڵاتانی جیهان بکات.
فلاح الخلافجی، نوێنەری هاوپەیمانی نەسر، داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکات، تا شاندی سەربازی ئەم وڵاتە سەردانی وڵاتانی چین، رووسیا و کۆریای باشوور بکات و سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی، بکەونە گفتوگۆ و دانوستاندنەوە.
الخفاجی هەروەها داوای هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەکات.
لە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر رژێمی بەعس لە ٢٠٠٣، سیستەمەکانی بەرگری موشەکی عێراق، بە یەکجاری لە ناوچوون و لە ئێستادا و دوای هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی ئێرانی لەم وڵاتە، هەندێک لایەنی دەسەڵاتدار، داوای کڕین و دابینکردنی سیستەمی دژەموشەکی دەکەن.