نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە بەیانێکی فەرمیدا رایگەیاند، بنکە و بارەگاکانی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە لە باکوورى پارێزگای ئیدلیبی سووریا، کردۆتەوە ئامانج.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆن، لە ئەنجامی ئەم هێرشە، چەندین کەس لە سەرکردەکانی تۆڕی قاعیدە کوژراون.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، لە بەیانێکدا ئەم هێرشانەی پشتڕاست کردۆتەوە و رایگەیاندووە، بۆردوومانی بنکە سەربازییەکانی ئەم تۆڕەی کردووە.
ناوەندی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لە رۆژئاوای ئاسیا، وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی چەندین سەرکردەی باڵای قاعیدە، ئەم هێرشانەی پشتڕاست کردۆتەوە.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سووریا، ئەم هێرشەی پشتراست کردووتەوە و رایگەیاندووە، نزیک بە ٤٥ کەس لە ئەندامانی قاعیدە کوژراون، کە چەند کەسێکیان لە سەرکردەکانی ئەم تۆڕە بوون.
چەند سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن باسیان لەوە کردووە، کە لەم هێرشە ئاسمانییە، «ابو محمد الجولانی»، سەرکردەی گروپی «هیات تحریر الشام» یان هەر بەرەی نوسرەی پێشوو، کراوەتە ئامانج.
