نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری ئەڵمانیا، لە میانی سەردانی بۆ وڵاتی پۆلۆنیا و بەشداریکردنی لە یادی قوربانیانى هێرش بۆ سەر وارشۆ، داوای لێبوردنی لەم وڵاتە کرد.
فرانک شتاین مایێر، سەرۆککۆماری ئەڵمانیا، لە میانی بەشداریکردنی لە یادی هەشتا ساڵەی دەستپێکی شەڕی جیهانی دووەم و یادکردنەوەی قوربانیانی هێرش بۆ سەر شاری وارشۆ، داوای لێبوردنی لە وڵاتی پۆلۆنیا کرد.
سەرۆکی پۆلۆنیا، وەک هەڵوێستێک بەرانبەر بە داوای لێبووردنی شتاین مایێر، سوپاس و پێزانینی خۆی بەرامبەر بەم هەڵوێستە دەربڕی.