نوچە
سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا مۆڵه‌تی دوو تاوه‌كو سێ هه‌فته ده‌داته ئه‌مریكا و دەڵێت “چیتر ناتوانین دان بەخۆماندا بگرین”.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سوریا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌مریكا دیاری دەکات و رایده‌گه‌یهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پلانی توركیا له ناوچه‌ی ئارام جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وان پلانی سه‌ربازی خۆیان له ناوچه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌ردوغان جه‌خت لەوە دەکاتەوە، کە ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئێمه رێگه ناده‌ین ناوچه‌ی ئارام له كۆنترۆڵی هێزه‌كانمان نه‌بێت.
ئەردۆغان پێیوایە، پێویسته ناوچه‌ی ئارام بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی ته‌نیا دوو تا سێ هه‌فته به ئه‌مریكا ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌نا، ئه‌وا بۆ خۆمان پلانی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا داده‌ڕێژین.
سه‌رۆك كۆماری توركیا دەشڵێت “بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین”.