هەسەدە پشتگیری رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا دەکات

0

نوچە: ئاژانسەکان

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، هەسەدە پشتگیری لە میکانیزمە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەکات.

لە راگەیێندراوێکدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند “هەسەدە پشتگیری لە میکانیزمە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەکات، ئەوەش بە لابردنی سەنگەرەکانی و کشاندنەوەی هێز و چەکە قورسەکانی لە سنووری تورکیا و سووریا”.

فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵوێستی هەسەدەی خستەڕوو، کە لەگەڵ هەسەدەدا ٢٢٥ چەکداری داعشیان لەماوەی چوار مانگی رابردوو دەستگیرکردووە و دوو تۆن تەقەمەنیشیان پووچەڵکردووەتەوە.

ئێریک هیڵ، فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت “هاوبەشەکانمان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی قورس بۆ لەناوبردنی داعش و داهاتووییەک بەبێ ئەو رێکخراوە، لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن”. 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو (٢٩-٨-٢٠١٩)، هەسەدە دەستیکرد بە کشانەوەی لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا و باکووری کوردستان (سووریا – تورکیا)، ئەوەش دوای رێککەوتنی سەرەتایی واشنتۆن و ئەنقەرە لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام. بەڵام خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، لەلایەن ئەمریکاوە زانیارییان لەبارەی کشانەوەی یەپەگە و هەڵگرتنی بەشێک لە سەنگەرەکان پێدراوە، بەڵام ئەو زانیارییانە پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوە هەیە. گوتیشی “دەمانەوێ تەواوی ئەمانە بەڕوونی و بە چاوی خۆمان ببینین. دیدارەکانمان بەردەوامن”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com