حکومەتی هەرێم وەڵامی چەند میدیایەکی عێراقی دەداتەوە

0

نوچە

لە وەڵامی چەند میدیایەکی عێراقی، کە هه‌واڵی بوونی سه‌ربازگه‌یه‌كی ئیسرائیلی-یان له‌ هه‌ولێر بڵاوكردوه‌وه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه‌ و به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی وه‌سف كرد.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە.

لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە، گوایە ژەنەڕاڵێکی ژن بەڕێوەی دەبات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و، پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی.

جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com